Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن: "توركیا وڵاتێكه سیاسه‌تی هاوسه‌نگ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژی په‌یڕه‌و ده‌كات. له ئێستادا ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كات. له بابه‌تی حه‌له‌ب و ئاگربه‌ستی سووریادا ئێمه ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ رووسیا كرد، ئه‌مریكا تاقیكرده‌وه و نه‌یتوانی ئه‌نجامی بدات. لانی كه‌م له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه باشه پێشكه‌وتووه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیادا گه‌یشتینه ئه‌م ده‌ره‌نجامه. ٤٥ هه‌زار كه‌سمان گواسته‌وه. له دوێنی شه‌وه‌وه له سه‌رتاسه‌ری سووریا ئاگربه‌ست چووەتە واری جێبەجێکردنەوە. پشتیوان به‌خودا له‌مه‌ودوا به‌رده‌وامده‌بێت".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی پیشه‌وه‌ران و بازرگانانی سه‌ربه‌خۆوه رێكخرابوو، كاڵن ناساندنی بۆ كتێبه‌كه‌ی كرد به‌ناوی "من، ئه‌و و ئه‌وی تر".
له پاش گوتاره‌كه‌ی له‌به‌شی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كاندا، كاڵن وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا نزیكبوونه‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ رووسیا به‌واتای دووركه‌وتنه‌وه دێت له ئه‌مریكا و رۆژئاوا یاخود نا، له وه‌ڵامدا گوتی: "توركیا وڵاتێكه سیاسه‌تی هاوسه‌نگ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژی په‌یڕه‌و ده‌كات. له ئێستادا ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كات. له بابه‌تی حه‌له‌ب و ئاگربه‌ستی سووریادا ئێمه ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ رووسیا كرد، ئه‌مریكا تاقیكرده‌وه و نه‌یتوانی ئه‌نجامی بدات. لانی كه‌م له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیيه باشه پێشكه‌وتووه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا گه‌یشتینه ئه‌م ده‌ره‌نجامه. ٤٥ هه‌زار كه‌سمان گواسته‌وه. له دوێنی شه‌وه‌وه له سه‌رتاسه‌ری سووریا ئاگربه‌ست چووەتە واری جێبەجێکردنەوە. پشتیوان به‌خودا له‌مه‌ودوا به‌رده‌وامده‌بێت. هه‌رگیز ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌ورووپادا سفر ده‌كه‌ینه‌وه یان تێكیده‌ده‌ین. به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه به‌رای من ئه‌م سیاسه‌تی هاوسه‌نگییه ئێمه لای هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به به‌هاتر ده‌كات".