Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به بوونی په‌كه‌كه له شنگال رایگه‌یاند: "ئێمه پشتگیری له لێدوانەكه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ین. وه‌ك ده‌زانن بوونی په‌كه‌كه له‌وێ، هێنده‌ی ئێمه ئه‌وانیشی بێزاركردووه."
كاڵن له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به بوونی په‌كه‌كه له شنگال گوتی: "ئێمه پشتگیری له لێدوانەكه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ین. وه‌ك ده‌زانن بوونی په‌كه‌كه له‌وێ، هێنده‌ی ئێمه ئه‌وانیشی بێزاركردووه. ئێمه ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ین. هه‌رگیز جێگای قبووڵكردن نییه په‌كه‌كه له‌وێ به‌هه‌ر بیانوویه‌ك له‌وێ ببێته خاوه‌ن پێگه. پێشتریش ئه‌مه‌م راگه‌یاندووه. تا ئه‌مڕۆ له خاكی توركیاوه هیچ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر خاكی عێراق دروست نه‌بووه. هێچ رێكخراوێكی تیرۆریستی له توركیاوه په‌لاماری بۆسه‌ر هیچ شارێكی عێراق ئه‌نجامنه‌داوه".
گوتیشی: "هه‌رگیز توركیا رێگه‌ی به كارێكی له‌و جۆره نه‌داوه. له‌مه‌ودواش رێگه‌نادات. به‌ڵام به‌هۆكاری جیاجیا، به‌داخه‌وه له عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆسه‌ر خاكی توركیا دروستبووه. ئه‌گه‌ر شنگالیش بۆسه‌ر ئه‌مه زیادبكرێت، بێگومان توركیا رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر".