Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
05 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
نیویۆرك- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌باره‌ت به سزا گریمانه‌كراوه‌كانی ئه‌مریكا له دژی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌روه‌ت و سامان یان هه‌ژماری بانكی نییه له‌به‌ر ئه‌وه تووشی هیچ گرفتێك نابێته‌وه، به‌ڵام سنوورداركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌دوای سزاكان، كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بڕیاردانی ته‌ندروست له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی كه له رێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه ئه‌نجامیداوه، سه‌باره‌ت به هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی گرژی نێوان ئه‌مریكا-ئێران، رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه ئه‌مریكا لێی كشاوه‌ته‌وه و سزا گریمانه‌كراوه‌كان كه ره‌نگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر خودی خۆیدا بسه‌پێنرێت، قسه‌یكردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا په‌شیمانه یان نا له‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی متمانه‌ی به ئه‌مریكا یان به وڵاتانی خۆرئاوا كردووه، زه‌ریف رایگه‌یاندووه "من پێموابوو رێككه‌وتننامه‌كه باشترین رێكه‌وتنی ئاسایییه له‌باره‌ی بابه‌تی ئه‌تۆمییه‌وه و باوه‌ڕم وایه كه هێشتا وایه".
زه‌ریف باسی له‌وه‌شكردووه كه هیچ یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی به سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه خۆشحاڵ نییه به‌ڵام دیسان هه‌ر ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه په‌نجه‌ی خستووه‌ته سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان و رایگه‌یاندووه "له‌به‌ر هیچ شتێك هه‌ست به په‌شیمانی ناكه‌ین. ئه‌وه‌مان قبوڵكردووه كه له رێگه‌ی ئه‌م رێككهوتننامهیهوه نه‌مانتوانیوه سه‌رجه‌م جیاوازییه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه ئه‌م جیاوازییانه له ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه بهێڵینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی داكۆكی لێده‌كرێت، رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه نه‌نووسراوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه "له راستیدا ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌سه‌ندكردنی روونی بێ متمانه‌یی هاوبه‌ش دامه‌زرا. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده درێژ و پڕ ورده‌كارییه".
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ركاتێ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه به پلانی كاری هاوبه‌شی گشتگیر KOEP ناسراوه ئه‌م رێككه‌وتنه‌یان له‌به‌رچاوگرت، ئه‌وا پابه‌ند ده‌بن به بهڵێنهكانیانهوه و، گوتی: ''درێژه‌دان به پلانی كاری هاوبه‌شی گشتگیر KOEP یان داڕمانی، په‌یوه‌سته به توانا و خواستی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌م رێككه‌وتنه‌دا. به كورتی رێككه‌وتنێكی فره لایه‌نه و تاك لایه‌نه ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت''.
- روونكردنه‌وه له‌باره‌ی سزاكان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا زه‌ریف، سه‌باره‌ت به‌سزاكانی ئه‌مریكا كه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی به‌سه‌ر ئێران‌دا ئاماده‌كاری ئه‌وه‌شی كردووه به‌سه‌ر ئه‌میشدا بیسه‌پێنێت، رایگه‌یاند: ''ئه‌وه‌ی من ده‌ناسێت ده‌زانێت، من یان خانه‌واده‌كه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌روه‌تمان نییه. ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وی ئێرانیش حسابی بانكیم نییه. ئێران هه‌موو ژیانی منه. له‌به‌رئه‌وه كێشه‌یه‌كی كه‌سیم نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایانه‌دا''.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ر سزایه‌ك بۆ سه‌ر خۆی ره‌نگه په‌یوه‌ندیی خۆی سنووردار بكات و، گوتی: ''گومانم هه‌یه كه ئه‌وه خزمه‌ت به كێ ده‌كات. به دڵنییایه‌وه ئه‌وه كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بڕیاردانی ته‌ندروست له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه''.