Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
18 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2019
تاران- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و "تیمی بی" شتی جیاواز له یه‌كتر ده‌ڵێن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه تره‌مپ "نازانێت بیر له چی بكاته‌وه".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، ره‌خنه‌ی له په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه گرت.
زه‌ریف باس له‌وه‌كردووه، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین ناتانیاهو، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان و شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، محه‌مه‌د بن زاید، كه ئه‌و به "تیمی بی" ناویان ده‌بات له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپدا شتی جیاواز ده‌ڵێن و زه‌ریف رایگه‌یاندووه:
"تیمی بی شتێك ده‌ڵێن، تره‌مپ شتێكی دیكه. به ته‌واوه‌تی ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه كێ نازانێت بیر له چی بكاته‌وه. ئێمه هه‌زاران ساڵه ده‌زانین كه پێویسته بیر له چی بكرێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه پێویسته له‌باره‌ی ئه‌مریكا بیر له چی بكه‌ینه‌وه له ساڵی ١٩٥٣ه‌وه (كوده‌تاكه‌ی ئه‌مریكا له دژی سەرۆکوەزیرانی ئێران، موسه‌دق) ئه‌مه ده‌زانین. له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ئه‌مه پێشهاتێكی باشه".
تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكردبوویه‌وه و رایگه‌یاندبوو:
"ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه درۆزنه‌كانی هه‌واڵ، گورز له وڵاته‌كه‌مان ده‌وه‌شێنن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه، سهرلێشێواوییهك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كام هه‌واڵانه له‌باره‌ی ئێرانه‌وه راستن، هه‌یه به‌ڵام ئێرانیش سه‌ری لێ تێكچووه له‌وه‌ی كه چی راسته و چی هه‌ڵه‌یه، كه ئه‌مه ره‌نگه دۆخێكی ئه‌وه‌نده خراپ نه‌بێت".