Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
05 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
واشنتۆن/نیویۆرك - AA
له كاتێكدا ٢٤٣یهمین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌مریكاوه، له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا له‌رێگه‌ی ئاهه‌نگه‌كانه‌وه پیرۆزكرا، گوتاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه له واشنتۆن پێشكه‌شیكرد و رێورهسمێكی تایبه‌ت به به‌شداریی تانك و فڕۆكه، جێ په‌نجه‌یان به رۆژی سه‌ربه‌خۆییه‌وه جێهێشت.
له رێوڕه‌سمه‌كانی واشنتۆنی پایته‌ختدا، به درێژایی رۆژ ئاهه‌نگه نه‌ریتییه‌كانی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌چوون. سه‌ر له ئێواره دۆناڵد تره‌مپ به‌شداریی له ئاهه‌نگه‌كانی ٤ی تهمووز له‌ژێرناونیشانی "سڵاو بۆ ئه‌مریكا" كرد.
له ئاهه‌نگه نه‌ریتییه‌كانی رۆژدا مانۆڕی سه‌ربازیی به به‌شداریی پۆلیس، سه‌رباز و كاوبۆیهكان، رێكخرا. هه‌زاران كه‌س كه له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری بلواری ده‌ستوور كۆببوونه‌وه، به ئاڵاكانی ده‌ستیانه‌وه، ته‌ماشای رێوڕه‌سمه سه‌ربازییه‌كه‌یان كرد.
له ئاهه‌نگه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ر له ئێواره‌شدا كه جیاواز له ساڵانی رابردوو به به‌شداریی تانك و فڕۆكه ئه‌نجامدران و تره‌مپ به‌شداریی تێداكرد، وه‌ك ئه‌و سه‌رۆكه ناوی چووه مێژووه‌وه كه دوای ٧٠ ساڵ له‌به‌رده‌م مۆنومێنتی لینكۆڵندا گوتارێكی پێشكه‌شی ئه‌مریكییه‌كان كرد.
سه‌ره‌ڕای بارانی به‌لێزمه، ده‌یان هه‌زار ئه‌مریكی كۆببوونه‌وه و به جۆش و خرۆشه‌وه له ئاهه‌نگه‌كاندا به‌شداربوون، ئه‌و تانك و فڕۆكانه‌ی سوپا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شدارییان پێكرا، بوونه جێگه‌ی سه‌رنج.
تانكی ئه‌برامز كه كێشی ٧٠ تۆنه و تانكه‌كانی شێرمن كه له ساڵانی ١٩٤٠دا به‌رهه‌مهێنانی راگیراوه، له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ی ده‌كه‌وێته پشت مۆنومێنتی لینكۆڵن، جێگیركران.
له گوتارهكهیهدا دۆناڵد تره‌مپ له‌رێگه‌ی هێنانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك نموونه له مێژووی ئه‌مریكادا، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌مریكا له مێژووی جیهاندا گه‌لێكی مه‌زن و گرنگه و به‌تایبه‌تیش جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌مریكی كرده‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین جار باسی سوپای كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی ئه‌و گیانفیداییه‌ی كه سه‌ربازانی سوپا نیشانی ده‌ده‌ن.
له كاتی گوتاره‌كه‌ی تره‌مپدا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا، فڕینی نمایشیان ئه‌نجامدا.
له‌دوای رێوره‌سمه‌كه‌ش نماییشی یارییه ئاگرینه‌كان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ٣٥ خولهك رێكخرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نزیكه‌ی سه‌د ئافره‌تی ئه‌ندامی كۆدپینك له مه‌یدانی ئاهه‌نگه‌كه گردبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی تره‌مپ و، به باڵۆنێكی گه‌وره كه وێنه‌ی تره‌مپی منداڵی له‌سه‌ربوو كه مۆبایل بهدهستوهوه و دایبی له پێدابوو، پرۆتێستۆی سه‌رۆكی ئه‌مریكایان كرد.
پۆلیسی واشنتۆن رێگه‌ی نه‌دا باڵۆنه گه‌وره‌كه به‌رز بكرێته‌وه كه پڕكرابوو له غازی هیلیۆم، له‌به‌رئه‌وه خۆپیشانده‌ران به بێ به‌رزكردنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان به‌كاریانهێنا.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌رێك ده‌ستگیركرا كه هه‌وڵیدا له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی ئاڵای ئه‌مریكا بسوتێنێت.
- ئاهه‌نگه‌كانی نیویۆرك
به‌بۆنه‌ی چواری تهمموز رۆژی سه‌ربه‌خۆیی، له نیویۆرك چالاكی جۆراوجۆر رێكخرا.
له‌سه‌ر رووباری ئێست ریڤه‌ری نزیك پردی برۆكلین ٤٣هه‌مین نمایشی نه‌ریتی یاری ئاگرینی مایسیز رێكرا كه به‌رپرسان به گه‌وره‌ترین نمایشی یاری ئاگرینی ئه‌مریكای له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هاوكات ملیۆنان كه‌س كه له مانهاتان، كوینس و برۆكلین كۆببونه‌وه، نزیكه‌ی نیو كاتژمێر له‌ژێر رووناكی ٧٠ هه‌زار یاری ئاگریندا مانه‌وه كه بۆ ئاسمان ههڵدهدراو ساتێكی له‌بیرنه‌كراویان به‌ڕێكرد.