Hemin Hüseyin
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
هه‌ولێر - AA
دوای سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئێران پێشوازی لێ‌کرا.
پێشتریش بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد کە دوای گەیشتنی بۆ ھەولێر، محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و دواتر سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و پاشان سه‌ردانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌كات.
جێی ئاماژەیە ئێواره‌ی دوێنێش وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێ‌کرا.