Heman Hussein Yaseen
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی ئوردن، عەبدولمونعیم عۆدات گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق پێشوازی لێکرا.
عەبدولمونعیم عۆدات دوای گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، بەرەو تەلاری پەرلەمانی کوردستان بەڕێکەوت و بڕیارە لەوێ لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی ئوردن لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی ئوردن و ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت.
دوا سەردانی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئوردن، رۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بوو کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەلایەن شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم لە کۆشکی حوسەینییە پێشوازی لێکرا.
دوێنێ شەممە، سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی ئوردن، عەبدولمونعیم عۆدات بە سەردانێک گەیشتبووە بەغدا و کاتژمێر ھەشت و ٥٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆش، گەیشتە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی ھەولێر.