Sarmand Hameed
31 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق، بە بەیانێک کۆتایی خولی بەھارەی راگەیاند.
بەو پێیە پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی مانگێک دەچێتە پشووی فەرمییەوە، ھەرچەندە پشووی بەھارەی پەرلەمان دەبوایە لە مانگەکانی تەمووز و ئاب بووایە، بەڵام پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانانی درێژکردەوە.
ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان، بەیانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و تیاییدا ھاتووە: ''بە پێی بڕیاری ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢١، ماوەی درێژکردنەوەی خولی بەھارەی ساڵی سێیەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە ٢٠٢١/٧/٣١ کۆتایی دێت و پاڵپشت بەم بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری راگەیاندنی کۆتاییھاتنی خولی بەھارەی ساڵی سێیەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی دا.