Zana Natık Kerem
31 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر کۆمپانیای پالاوگەکانی نەوت لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق و ھیچ زیانی گیانی و ماددەی لێ نەکەوتەوە.
لەمبارەیەوە ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین کە نەویویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە مووشەکێک لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە ئاراستەی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی نەوتی باکوور لە پارێزگاکە کراوە.
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیشدا کە ھێرشەکە، زیانی گیانی و ماددەی لێ نەکەوتووە و گوتی: "ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشەکەوە، دەست پێکردووە".