Sarmand Hameed
31 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، قوباد تاڵهبانی وەک سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کرد.
تاڵەبانی لەلایەن ئەندامانی لیژنە ھەماھەنگییەکانی ھەڵبژاردن پێشوازی لێ کراوە و، بە پێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری ھەماھەنگی پێویست لە نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کە لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراقدا ھاوپەیمانیان پێک ھێناوە، تاوتوێ بکرێت.
رۆژی پێنجشەممە هەر دوو سەرکردەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و بزووتنەوەی گۆڕان عومەری سەید عەلی لە راگەیاندراوێکدا، قوباد تاڵەبانی-یان وەک سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دیاری کرد و بڕیاریاندا لیژنەکانی هەڵبژاردنی هەر دوو لایەن ئامادەکاریی و هەماهەنگی نێوانیان چڕ بکەنەوە.
بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت.