Hemn Baban
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
هه‌ولێر-AA
كوێستان محه‌مه‌د ده‌ڵێت ده‌بێت كابینه‌كانی داهاتووی حكوومه‌ت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی خه‌ڵك به‌رچاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و كابینانهی حكوومه‌ت وه‌كو كابینه‌كانی پێشوو به شكست كۆتاییان پێنه‌یه‌ت.
ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆیستان محه‌مه‌د له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له به‌شدارییكردن و نه‌كردنی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و له‌وباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "تائێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی له‌باره‌ی به‌شداریكردن یان نه‌كردنی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، ئێمه دوای ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و دوای ئه‌وه‌ی ئاشنا بووین به كارنامه‌ی حكوومه‌ت، گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی كارنامه‌كه، هه‌نگاونان بۆ چاكسازی و روونی له‌داهات و هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئێمه وه‌كو گۆڕان زه‌مه‌نێكه قسه‌ی له‌سه‌ره ده‌كه‌ین هه‌ر كاتێك ئه‌مانه یه‌كلایی بوونه‌وه ئه‌وكاته جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت و راسپارده بۆ جڤاتی نیشتمانی ده‌دات و ئه‌وكات جڤاتی نیشتمانی بڕیاری له‌باره‌وه ده‌دات به‌به‌شداری كردن یان نه‌كردن، ئه‌و كاته جڤاتی نیشتمانی هه‌ر بڕیارێك بدات ئێمه پابه‌ندده‌بین پێوه‌ی".
گوتیشی "به‌پێشبینی من كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان كهبهمدواییه ئه‌نجامدرا ره‌نگه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پرسی به‌شداریكردن یان نه‌كردن له‌كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و پۆستانه‌شی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئیستیحقاقی خۆیان ده‌زانێت له‌كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌گه‌ر به‌شداریی تێدابكات، كوێستان محه‌مه‌د بۆ ئانادۆڵو ئاشكرای ده‌كات "ئێمه هێشتا ئه‌و مه‌سه‌لانه‌مان به‌ته‌واوه‌تی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه به‌رچاومان روون نییه له‌وه‌ی كه ئایا به‌شداریی ده‌كه‌ین یان نا، هه‌ر كاتێك به‌شداریی بكه‌ین ئه‌و پۆستانه‌ی به ئیستیحقاقی خۆمانی ده‌زانیین داوایان ده‌كه‌ین، بۆیه هێشتا ئه‌و پرسه‌ش یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه باڵایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌و كارنامه‌یه‌ی بۆ به‌شدارییكردن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت داویه‌تی به پارتی دیموكراتی كوردستان كه لایه‌نی پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌بێت گوتی "گۆڕان وه‌ره‌قه‌یه‌كی كاری هه‌یه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیی و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند له‌خۆده‌گرێت و ئێمه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و خاڵانه‌یه دانوستاندن له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌ین، كارنامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، ته‌وه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌وه‌ری حكوومه‌تی ناوه‌ند، هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌كه چه‌ند خاڵێك له‌خۆ ده‌گرێت بۆ چاكسازیی و بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی له رابردوودا له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان قسه‌مان له‌سه‌ركردووه".
سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌شی له‌نێو كارنامه‌كه‌دا باسییان لێوه‌ده‌كرێت ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان گوتی "خاڵه‌كان بریتییە له مه‌سه‌له‌ی كۆتایی هێنان به قه‌یرانی دارایی، چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، مه‌سه‌له‌ی روونی له داهاته‌كان و داهاتی نه‌وت و دروستكردنی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كانه، پرسی سه‌روه‌ربوونی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به په‌رله‌مان و كاره‌كانی و یاسادانانه‌وه هه‌یه، هه‌رچی په‌یوه‌ست به حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه هه‌یه خاڵه‌كان بریتیین له رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له بوودجه‌ی گشتی عێراق، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و بوودجه و مووچه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئیستیحقاقاتی دیكه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێیانوایه پارتی به وه‌ره‌قه‌ی كاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رازی ببێت و ئاماده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانتان، كوێستان محه‌مه‌د بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت "كارناكهمهكهی ئێمه له ئێستا و له رابردوودا، هه‌موو پاكێجه‌كانی چاكسازییمان، هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانمان ته‌نها و ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاونیشتمانییاندا بووه، هیچ خاڵێكیشی تێدا نییه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی بێت، هیواداریشم هه‌موو حزبه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیی هاونیشتمانییان بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیی حزبییه‌وه، بۆیه ده‌بێت كابینه‌كانی داهاتووی حكوومه‌ت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی خه‌ڵك به‌رچاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و كابینانهی حكوومه‌ت وه‌كو كابینه‌كانی پێشوو به شكست كۆتاییان پێنه‌یه‌ت".
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی كه ده‌گوترێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕان به هه‌ر نرخێك بێت به‌شداریی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كات، كوێستان محه‌مه‌د گوتی "نا نه‌خێر، هه‌رگیز ئه‌وه راست نییه، ئێمه بۆیه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین و بۆیه تاوه‌كو ئێستا بڕیارمان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی بڕوامان پێیه‌تی و كارمان بۆ كردووه دانووستانییان له‌سه‌ر بكه‌ین".
له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌شی كه ده‌گوترێت یه‌كێتی پێی ناخۆشه گۆڕان به‌شداریی حكوومه‌ت بێت، گوتی "من ئاگادارنیم و له‌خۆیان بپرسن باشتره".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كوێستان محه‌مه‌د وه‌ڵامی پرسیاری تایبه‌ت به دۆخی نێوخۆیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌نجامدانی كۆنگره بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت ئێمه كێشه‌مان هه‌یه و ئه‌و شتانه، ئه‌وه نهیارهكانمانن ئه‌و شتانه‌مان بۆ دروست ده‌كه‌ن، له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داهات نییه تا خه‌ڵك شه‌ڕی له‌سه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه شته‌كانمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی حزب و شه‌خس بونیادنهناوه، هیچ كادیر و هه‌ڵسوڕاوێكی ئێمه مووچه‌ی نییه، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی ئێمه بازرگان نییه، بۆیه ئێمه ئه‌و كێشانه‌مان نییه، ئێمه ره‌نگه هه‌ندێك بیروبۆچوونی جیاواز هه‌بێت له‌سه‌ر ئێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان هه‌بێت، ئه‌مه شتێكی ئاساییه له هه‌موو حزبێكدا هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت خراپه، ئه‌گه‌ر بیروڕای جیاواز له‌سه‌ر باشتركردن و چاكتر به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌كه نه‌بێت یه‌عنی ئه‌م حزبه مردووه و كۆتایی پێهاتووه، بۆیه ته‌نها ئه‌و بیروبۆچوونه جیاوازانه هه‌یه و ئه‌وه‌ش نه‌بووه‌ته خیلافێكی گه‌وره كه له‌به‌ر خاتری ئه‌وه كۆنفرانسی نیشتمانی بكه‌ین، ئێمه كۆنفڕانسی نیشتمانی بۆیه ده‌كه‌ین چونكه به‌هۆی شه‌ڕی داعش و كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه، بۆیه ئێمه كۆنفڕانسی نیشتمانی ده‌كه‌ین بۆ پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م ئۆرگهكانی خۆماندا و بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌ستووره‌كه‌ی خۆماندا، دوای كۆنفڕانسی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌مه كارێكی حزبییه و ده‌بێت هه‌موو حزبێك له كاتی خۆیدا و له واده‌ی یاسایی خۆیدا ئه‌و كارانه بكات".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بوونی لێکترازان له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هۆی جیاوازیی بیروڕاوه ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان گوتی "نه‌خێر هه‌رگیز".