Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له جێگای به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی، جۆن كێللی كه رایگه‌یاندووه ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی بوودجه و كارگێڕی كۆشكی سپی، مایك مولڤانهی به شێوه‌یه‌كی كاتی داده‌مه‌زرێنێت.
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: "خۆشحاڵم به‌وه‌ی رایده‌گه‌یه‌نم كه به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی بوودجه و كارگێڕی كۆشكی سپی، مایك مولڤانهی كه لهخۆبردوویانه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مانی كردووه ده‌چێته جێگای جۆن كێللی. مایك له كاره‌كه‌یدا ئه‌ركی ئێجگار گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه. له كاتێكدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ بونیات بنێینه‌وه به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی كاركردنین له‌گه‌ڵ مولڤانهی".
مولڤانهی كه دوای هاتنه سه‌ركاری تره‌مپ له ساڵی ٢٠١٦، بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی بوودجه و كارگێڕی كۆشكی سپی ده‌ستنیشان كرا به ٥١ ده‌نگ به‌رامبه‌ر ٤٩ ده‌نگی دژ له سیناتۆی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له سه‌ر درا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی پێ بدرێت.