Hemin Hüseyin Dlshad Saifaalddin
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
هه‌ولێر - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی فه‌رمانێكی به ژماره ٥٦٢ له به‌رواری ٢٩\١٠\٢٠١٨ ده‌ركردووه كه تایبه‌ته به داخستنی باره‌گای حزبه بێ مۆڵه‌ته‌كان و راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانییان.
نووسراوه‌كه له دوو خاڵ پێكدێت و تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه "پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی یاسای حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره ١٧ی ساڵی ١٩٩٣، بڕیارماندا به جێبه‌جێكردنی رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر حزب و رێكخراوێكی سیاسیی كه مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌رنه‌گرتووه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داخستنی باره‌گاكانییان و راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانییان، له‌به‌ر رۆشنیایی یاسای ئاماژه پێدراوی سه‌ره‌وه".
له فه‌رمانه‌كه‌دا هەروەها هاتووه ''ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه''.
سه‌میر هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند كه نووسراوه‌كه ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه.

"بڕیارەكەی حكوومەت بۆ داخستنی بارەگای حزب و لایەنەكان چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە"
- بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جەلال كەریم: "بەپێی بڕیارەكەی حكوومەت بۆ داخستنی بارەگای ئەو حزب و لایەنانەی كە مۆڵەتی فەرمییان نییە دەستكراوە بە جێبەجێكردنی و ئەو لایەنانەی لە سلێمانی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە ئاگاداركراونەتەوە''.
سلێمانی - AA
بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جەلال كەریم لە لیدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بڕیارەكەی حكوومەتی هەرێم ئەو حزب و لایەنانە دەگرێتەوە كە مۆڵەتی فەرمییان لە حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ وەرنەگرتووە و لە شارەكانی هەرێم بارەگایان هەیە".
جەلال كەریم گوتی: "لە سلێمانی رۆژی رابردوو فەرمانەكە راگەیەندراوە و گەیشتووەتە دەست لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئەو حزب و لایەنانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە ئاگادار كراونەتەوە بە داخستنی بارەگاكانیان، بەپێچەوانەوە دواتر بارەگاكانیان پێدادەخەن و لەم هەفتەیەدا ئەوە جێبەجێ دەكرێت".
لێدوانەکەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دوای ئەوە دێت کە جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی فەرمانێكی بە ژمارە ٥٦٢ لە بەرواری ٢٩\١٠\٢٠١٨ دەركردووە كە تایبەتە بە داخستنی بارەگای حزبە بێ مۆڵەتەكان و راگرتنی سەرجەم چالاكییەكانیان.
نووسراوەكە لە دوو خاڵ پێكدێت و تیایدا ئاماژە بەوەكراوە "پشتبەستن بە حوكمەكانی یاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٣، بڕیارماندا بە جێبەجێكردنی رێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر حزب و رێكخراوێكی سیاسیی كە مۆڵەتی فەرمیی وەرنەگرتووە لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و داخستنی بارەگاكانیان و راگرتنی سەرجەم چالاكییەكانیان، لەبەر رۆشنیایی یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە".
لە فەرمانەكەدا هەروەها هاتووە ''دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ ئەم فەرمانە جێبەجێ دەكەن لە رۆژی دەرچوونییەوە''.
لە لای خۆیەوە بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، محەمەد عەبدولوەهاب لە بارەی بڕیارەكەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەو بڕیارە لە لایەن حكوومەتی هەرێم دەركراوە و وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایش جێبەجێی دەكەن، بڕیارەكە بڕیارێكی گرنگ و دروستە و لە جێگەی خۆیدایە و وەك ئەنجوومەنی پارێزگا چاودێری جێبەجێكردنەكەی دەكەین".
محەمەد عەبدولوەهاب گوتی: "ناكرێت هەر كۆمەڵە و گرووپ و حزب و رێكخراوێك مۆڵەتی فەرمی لە حكوومەت نەبێت و رێگەی پێبدرێت چالاكی بكات. لە هەموو وڵاتانی دنیاش بەو شێوەیەیە و رێگا بەو حزب و لایەنانە نادرێت چالاكی بكەن".