Ata Ufuk Şeker,Yusuf Hatip,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
بڕۆکسل - AA
سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەیەکدا بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونی دانوستاکانی پرسی برێکسیت لە نێوان یەکێتییەکە و بەریتانیا کە ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگە بەردەوامە لە بڕۆکسل کۆبوونەوە.
لە میانی لووتکەکەدا، سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، رێککەوتنی جیابوونەوە کە ٥٨٥ لاپەڕەیە و دۆکیۆمێنتی راگەیەندراوی سیاسیی کە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتییەکە و بەریتانیا دیاریی دەکات واژووکرد.
لە میانی چوونە ژوورەوەی بۆ لووتکەکە، سەردانوستانکاری کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە پرسی برێکسیت، میشێل بارنیەر لە لێدوانێکدا گوتی: "بە مەبەستی ئەنجامدانی جیابوونەوەیەکی رێکوپێک و رێککەوتن لە نێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپادا، قۆناغێکی قورس و ئاڵۆزمان لە دانوستانەکان تەواوکرد".
میشێل بارنیەر جەختی لەوەشکردەوە کە بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا درێژە بە دۆستبوون و هاوپەیمانیی دەدەن و بە پێویستیشی زانی هاوبەشی لە ئایندەدا بنیاتبنرێت و گوتی: "لەئێستادا پێویستە هەمووان ئەو بەرپرسیارێتییانەی دەکەوێتە سەرشانیان جێبەجێی بکەن. ئەم رێککەوتنە هەنگاوی یەکەمی پێویستە لە پێناو درووست‌کردنی متمانە لە نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا".
لای خۆشییەوە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان کلۆد یونکەر وێڕای ئاماژەدان بەوەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتییەکە "تراجیدیا"یە، رایگەیاند "ئەم رێککەوتنە باشترین رێککەوتنێکە کە دەتواندرا بنووسرێتەوە".
جان کلۆد یونکەر باسی له‌وه كرد كه پێیوایه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا رێككه‌وتنه‌كه په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه نایه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بکات كه ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند نه‌كرێت چی ده‌بێت.
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان کلۆد یونکەر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵوێستی سه‌ره‌كی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت.
هاوکات سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئه‌نتۆنیۆ تاجانی رایگه‌یاند "ئه‌وه رێككه‌وتنێكی باشه بۆ هه‌ردوولا و ئێستا به‌ره‌و داهاتوو ده‌چین. به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك وڵاتێكی ئه‌ورووپی دهمێنێتنهوه".
ئه‌نتۆنیۆ تاجانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له مانگی كانوونی دووه‌م یان شوباتی 2019دا ده‌نگ له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ده‌دات و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاش پشتیوانی له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن.
لە لایەن خۆیەوە سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند "برێكسیت ئاشكرای كرد كه پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا چاكسازی بكات". ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه رێككه‌وتنێكی ئه‌رێنی ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن و پشتیوانی له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن. به‌ریتانیاش به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆڵ بینینی ئه‌رێنی له ئه‌ورووپادا.
ئیمانوێل ماكرۆن باسی له‌وه‌یش كرد كه له ره‌شنووسه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتوودا، راوه ماسی له سنووره ئاوییه‌كانی به‌ریتانیا له لایه‌ن راوچیانی ماسی فه‌ڕه‌نسی له بابه‌ته‌كانی پێشینه‌یانه.