Hawkar Yaseen
17 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
هەولێر AA
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لە پۆستێکیدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشكرایكرد، لەگەڵ ۲٥ کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەولێر کۆبووەتەوە.
بەپێی ئەو وێنەیەی جێگری سەرۆکوەزیران بڵاویکردووەتەوە کۆبوونەوەکە لەڕێگهی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بووە و قوباد تاڵەبانی لەنێو ئۆتۆمبیلدا بەشداریی کۆبوونەوەکەی کردووە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: "لەگەڵ نزیکەی ٢٥ کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم کۆبوومەوە، باسمان لە رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا کرد کە بەرەنجامی چەندین مانگە لە دانوستان، هەرچەندیشە کاتییە بەڵام بناغەیەکی باشە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن".
نوسیوویشیەتی: "باسمان لەچاكسازییەكانی حكوومەتى ھەرێمیش كرد وداوام لێكردن كە ھاوكارمان بن لە دۆسیەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوسیوویشیەتی: "ئەم كۆبوونەوەیە دووەم دیداری هاوشێوەیە پاش كۆبوونەوەمان لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان و نوێنەری یونامی كە دوێنێ ئەنجامماندا".