Feriq Fereç
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
سلێمانى - AA
له شارى سلێمانى له مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژمارەیەک له به‌رپرسانی هه‌رێم، پارێزگاری سلێمانی، هونه‌رمه‌ندان و شانۆكاران یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هۆڵه كراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرایه‌وه كه به‌ناوى شانۆى رۆمانى ناوبانگى ده‌ركردووه.
له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى شانۆى رۆمانیدا، قوباد تاڵه‌بانی له وته‌یه‌كیدا باسی له‌وه كرد كه شانۆی رۆمانی موڵكی هیچ كه‌سێك نییه و موڵكی هه‌موو هاووڵاتییانه.
گوتیشى: "ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه باشه‌كان كه له‌سه‌ر بوودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دروستكراوه و هیوادارم پرۆژه‌كه بۆ مه‌سه‌له‌ی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت، چونكه به بوودجه‌ی حكوومه‌ت دروستكراوه، هی ئه‌و حزبه نییه كه بڕیاری دروستكردنی ئه‌م پاركه‌ی داوه و هی ئه‌و حزبه‌ش نییه كه پارێزگاری سلێمانی له لایه، به‌ڵكو هی هاووڵاتییانه و له‌سه‌ر بوودجه‌ی هاووڵاتییانیش دروستكراوه".
له مهراسیمهکەدا هه‌ر یه‌كه له پارێزگاری سلێمانی، هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر و وه‌زیری رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خالید دۆسكی وتاریان خوێنده‌وه و دواتر به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێی كوردی مه‌راسیمه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.