هاوینی گه‌رم، وه‌رزی سه‌هۆڵ
- وه‌رزی گه‌رما كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌هۆڵی خستووه‌ته‌وه سه‌ر ئیش، ئه‌گه‌ر هاوین گه‌رمییه‌كی به‌تینی هه‌بێت و زۆر كه‌س لێی وه‌ڕه‌س ببن، بۆ زۆرێك وه‌رزی په‌یداكردنی پارووی نانه، چه‌ندین كرێكار له كارگه‌كانی سه‌هۆڵ ئێستا سه‌رقاڵی كاركردنن
Arbil
گه‌رمیی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه تا دێت هه‌ڵده‌كشێت، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی باشوور ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی زیاتر پێویستییان بۆ سه‌هۆڵ زیاد ببێت.
له‌گه‌ڵ گه‌رما به‌تینه‌كه‌ی كه به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵی عێراقی كردووه به‌یه‌كێك له گه‌رمترین وڵاتانی جیهان، به‌ڵام هاوین له كورده‌وارییدا کە پێی ده‌گوترێت باوكی هه‌ژاران بازاڕی چه‌ندین بێ بازاڕ ده‌خاته جووڵه و ده‌رفه‌تی پارووی نانه بۆ هه‌زاران كه‌س، ئه‌و وه‌رزه كه له‌پاش به‌هار دێت له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ندین پیشه و ئیشوكاری نوێ ده‌بوژێنێته‌وه و چه‌ندین كه‌س ده‌خاته‌وه سه‌ر كار.
كارگه‌كانی سه‌هۆڵ یان بووز وه‌كو هه‌ولێرییه‌كان ناوی ده‌به‌ن ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ داهاتنی گه‌رما كه‌وتوونه‌ته‌وه سه‌ر پێ، له‌پاش زستانێكی سارد و به‌هارێكی فێنك، سه‌هۆڵ یان بووز بۆ هاوین به‌تایبه‌ت له هه‌ندێك شوێن و بازاڕ و ماڵ وه‌كو خوێی نێو چێشتی لێ دێت و ده‌بێته پێویستییه‌كی رۆژانه، له چێشتخانه‌كان، هۆتێله‌كان، چایخانه و شوێنه‌كانی دیكه به‌گشتی به‌بێ ئه‌و ناتوانن ئیشه‌كانییان رایی بكه‌ن.
خاوه‌نی كارگه‌ی سه‌فین بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌هۆڵ له هه‌ولێر، حاجی شێرزاد نۆغه‌رانی له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌هۆڵه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "به‌فر له هه‌موو وڵاتان له ناویاندا كوردستان و عێراقیش له هاویندا ده‌بێته پێویستی بۆ چێشتخانه‌كان، گۆشت فرۆشه‌كان، ماسی فرۆشه‌كان، بۆ كارگه‌كانی دیكه، بۆیه له هاویندا به‌فری زیاتر ده‌فرۆشین".
ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌وان بۆ به‌رهه‌مهێنانی قاڵبێك سه‌هۆڵ چه‌ندین كاتژمێرییان پێویسته، كارگه هه‌یه به 15 كاتژمێر هه‌یه به 12 كاتژمێر، هه‌یه به 20 و هه‌شه به 24 كاتژمێر، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر كارگه‌كه راده‌وه‌ستێت، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه دروستكردنه‌كه‌شی به چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕێت هه‌ر له دابینكردنی ئاوی پاك و كلۆركردنی ئاوه‌كه و به‌ستانی تا كۆتایی.
حاجی شێرزاد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمه بیری ئاوی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه، ئاوه‌كه باقژه و هه‌موو جارێك پشكنینی بۆ ده‌كرێت و ته‌ندروستیش لێی ده‌كۆڵێته‌وه و دڵنیاده‌بێته‌وه كه گونجاوه، ئاوی كوردستان هه‌مووی پاك و خاوێنه".
گوتیشی: "به‌رهه‌مهێنانی ئێمه به‌پێی رۆژ و بازاڕه، به‌ڵام به‌گشتی له‌كاتی گه‌رما زیاتر به‌فر ده‌فرۆشین و به‌رهه‌م زیاد ده‌كات، نرخی قالبێك به‌فریش به 500 دینار ده‌فرۆشین، كڕیار به‌نزیكی 1000 دینار قاڵبی به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئێمه لێره نزیكه‌ی 7 كه‌سێك كارده‌كه‌ین".
له هه‌رێمی كوردستاندا نزیك به 50 كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌هۆڵ هه‌یه، به‌رهه‌می ئه‌م كارگانه ده‌گۆڕێت، جگه له وه‌رزه‌كان، گه‌وره‌یی و بچووكی كارگه‌كانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زۆری و كه‌می به‌رهه‌مه‌كانییان هه‌یه. گه‌رمیی عێراق ئیشی ئه‌م کارگانه‌یان له‌م وه‌رزه‌دا بوژاندووه‌ته‌وه.
حاجی شێرزاد نۆغه‌رانی كه نزیك 20 ساڵ ده‌بێت ئه‌م كاره ده‌كات له‌و كاته‌ی قسه‌كانی بۆ ئێمه ده‌كرد چه‌ندین كڕیان ده‌هاتن و سه‌هۆڵییان ده‌برد بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانییان، ئه‌و له‌درێژه‌ی قسه‌كانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەکرد کە به‌رهه‌مه‌كانی كارگه‌كه‌ی و ئه‌وانه‌شی كه هاوشێوه‌ی ئه‌و كارگه‌یان هه‌یه بۆ ناوخۆی هه‌ولێره.