Cemal Sargati
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
مێژووى دروست کردنى سلێمانى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1784ز کەوا لەو ساڵەدا بابانەکان پایتەختى میرنشینەکەیان لە قەڵاچولانەوە گواستەوە بۆ ئەم شارە، بۆیە تاکو ئیًستا ئەو شارە ناوى لینراوە شارى سلێمانى".
سەرۆکى دەستەى بەرێوەبردنى ناوەندى تەلارى سلێمانى ئاراز کەریم حاجى مارف بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند "ئێمە وەک ناوەندى تەلارى سلێمانى کە ناوەندێکى رۆشنبیرییە پێش 22 ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە لە ساڵى 2007ەوە کارمان کردووە بۆئەوەى ساڵیادى دروست بوونى سلێمانى بەرز رابگرین".
گوتیشى "هەموو ساڵیک 14-11 ئەم رۆژە بەرز رادەگرین. ئەمساڵ بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى سیاسى و شەڕى داعش و قەیرانى دارایى نەمانتوانى کارێکى گەورە ئەنجام بدەین بۆیە ئەم پێشانگایەمان کردەوە بۆ شێوەکارانى شارى سلێمانى".
ئەو راشیگەیاند "پەیامى ئێمە لەم رۆژەدا ئەوەیە کە هەموومان شارى سلێمانیمان خۆش بوێت و ئەبێت نەهێلرێت ئەم شارە ببێتە چەقى ململانێى سەرجەم لایەنەکان و لەم رۆژەشدا داوا دەکەین سەرجەم کێشەو گیروگرفتەکان چارەسەر بکرێن".