Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
27 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به گرژیی نێوان رووسیا و ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا كارده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كه‌م لێدوانی سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كردنی رووسیا له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئۆكراینا بڵاوكره‌وه و رایگه‌یاند: "به‌هیچ واتایه‌ك ئه‌وه‌ی روویدا پێم‌خۆش نییه و ئومێده‌وارم كه چاره‌سه‌ر ببێت (كێشه‌كان)".
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "ده‌زانم كه ئه‌ورووپاش زۆر خۆشحاڵ نییه به‌وه. كار له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن. هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌م سێ كه‌شتی جه‌نگیی ئۆكراینا له به‌نده‌ری ئۆدیسای ئۆكرایناوه به‌ڕیكه‌وتن به‌ره‌و به‌نده‌ری ماریولپۆڵ، به‌ڵام به‌بیانوی پێشێلكردنی سنووره ئاوییه‌كانی رووسیا له نزیك گه‌رووی كێرچ له ده‌ریای ئازۆڤ له لایه‌ن كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه رێگرییان لێ‌کرا.
به هۆی زیادبوونی گرژییه‌كانه‌وه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بریاریدا، كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له ئه‌نجام بدات.