Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
27 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كه‌ناڵی CNN ، "ئەمریکای به‌هه‌ڵه" له‌سه‌ر ئاستی جهیان ناساندووه رایگه‌یاند "ئه‌مریكا پێویسته شتگه‌لێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تۆڕێك بۆ خۆی دروست بكات تا به جیهان بڵێت كێیه".
دۆناڵد تره‌مپ كه هه‌ر له‌سەرەتای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه CNN ده‌كاته ئامانج له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌وانه‌یه كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی نوێ له سه‌ر ئاستی جیهان بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه CNN له ئه‌مریكا به رێژه‌یه‌كی كه‌م خه‌ڵك سه‌یری ده‌كات و كه‌ناڵی "CNN International" كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات له كێبڕكێیه‌كی ئه‌وتۆدا نییه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌شڵێت "CNN له سه‌رتاسه‌ری جیهان به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵه و به ده‌نگێكی به‌رز ئه‌مریكا ده‌ناسێنێت. ئه‌مریكا پێویسته شتگه‌لێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تۆڕێك بۆ خۆی دروست بكات تا به جیهان بڵێت كێیه. (ئه‌مه) ناوازه ده‌بێت".