Ali Mukarrem Garip,Muhammet Ali Kemal
27 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2018
کەرکووک - AA
لە بازاڕی قەیسەریی شاری کەرکووک ناوەڕاستی شارەکە کە مێژووی درووستکردنی دەگەڕێتەوە سەردەمی عوسمانیی، ئاگر کەوتەوە.
بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی کەرکووک، قەیس کەرکووکی لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بە هۆکارێک کە تا ئێستا نەزاندراوە ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی کەوتووەتەوە و زیاتر لە ٤٠٠ دوکان کە لەنێو بازاڕەکەدا بوون، سووتاون.
قەیس کەرکووکی باسی لەوەشکرد کە دەیان ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون و بە هۆی ئەوەی کە ئاگرەکە بەشەو کەوتووەتەوە، زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
تیشکی خستەسەر ئەوەش کە هێشتا کارەکانی کۆژاندنەوەی ئاگرەکە درێژەی هەیە.