جيهان, عێراق

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: "لەم مانگەدا، ٣٨ ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە"

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ: "لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، ٣٨ ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە".

Zana Natık Kerem  | 31.07.2021 - نوێکردنەوە : 01.08.2021
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: "لەم مانگەدا، ٣٨ ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ رایگەیاند کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، ٣٨ ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.

واین مارۆتۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، ٣٨ ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجامداوە".

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، رێگریی لە ٢٧ تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە ھاووڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن