Sarmand Hameed
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
له‌دیدارێكى نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق، بارودۆخ و دواپێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و هەرێمی كوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق پێشوازیی له باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق، ماتیۆ توله‌ر و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، رۆب واله‌ر و شاندی یاوه‌ریان كرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایه‌ق سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حکوومەتی عێراق رایگه‌یاندووە: "ئێمه پێمانوایه هیچ بژارده‌یه‌ك له ریككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕالی باشتر نییه، عێراق قووڵایی ستراتیژیی هه‌رێمی كوردستانه و په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی له گفتوگۆ و رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌پرسی چاكسازی گوتی: "پێویسته چاكسازی له خه‌رجییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی داهات وه‌كو یه‌ك بێت، په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرتی باشی سه‌باره‌ت به‌ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ نایه‌ت، بۆیه لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ دۆخی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كات و ئێمه چاوه‌ڕوانی راپۆرتی ئه‌وانین، پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌ت به‌كردار ناوهڕۆك و بڕگه‌كانی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكات".
سه‌باره‌ت به رووداو و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگەیاندووە: "ئێمه سكاڵایه‌كی زۆرمان بۆ هاتووه له‌سه‌ر گرتنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌هه‌وڵی خۆپیشاندانیان داوه، ئه‌وه مایه‌ی نیگه‌رانیمانه، بۆیه لیژنه تایبهتمهندهكانمان راسپاردووه بۆ به‌دواداچوون له دۆخی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه زیندانیكراون و چاوه‌ڕوانی راپۆرتی ئه‌وان ده‌كه‌ین".
بەپێی راگەیەنراوەکە، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، ماتیۆ توله‌ر ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانى كردووە كه له‌به‌رده‌م ئه‌م تهحهدییاتانهدا وه‌ك ژنێكی سه‌ركه‌وتوو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستووە.
له‌به‌رامبه‌ردا رێواز فایه‌ق سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئه‌مریكا ده‌ربڕیووە كه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا هاوكاری و پاڵپشتیی هەرێمی كوردستانی كردووه، به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، و هیوای خواستووە ئه‌م هاوكاری و پاڵپشتییانه‌ی ئه‌مریكا و كۆمهڵَگهی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین باشتر رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببینه‌وه.