Ozhin Ramadhan Salih
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
کەرکووک - AA
لە ئاکامی ھێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دوو پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و پێنج پۆلیسیش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەقەزای حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکووک بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند، کاتژمێر ١٢ی دوێنێ شەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشی چەکدارییان کردووەتە سەر ھێزەکانی لیوای ١٨ی پۆلیسی فیدڕاڵی لەگوندی تەل ستیحی ناحیەی رەشادی قەزای حەویجە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەیشکرد کە لەئەنجامی ئەو ھێرشەی داعش دوو پۆلیسی فیدڕاڵی کوژراون و پێنج پۆلیسیش برینداربوون.