Shamal Numan Bakır
12 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2016
کەرکووک
لە ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە گوندی مەرعی سەربە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای كەركووك 6 تیرۆریستی داعش كوژران.
لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو فەرماندە لە هێزەكانی پێشمەرگە عەقید رووكن شوان حەمەغەریب گوتی: " شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی لیوای دووی هێزەكانی پێشمەرگە لە گوندی مەرعی سەربە قەزای دووبز و لە ئاكامدا 6 تیرۆریستی داعش كوژران".