Ramal Mahmood
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا بۆسەر ئامانجەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان درێژەی ھەیە و پێی ناوەتە ١٤٧ەمین رۆژیەوە، ١١٦ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوور کران و ٢٠ تیرۆریست کوژران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦دا بەئامانجی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەروویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
لەمیانی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە رێگەی تۆپهاوێژ، مووشەک و تانکەکانەوە، ١٠٦ ئامانجی داعش خاپوور کران. فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ١٠ ئامانجی داعش لە ئەلباب ئەنجامدا و سەنگەرەکانی نیشانشکێن و بنکەکانی هاوەن دروستکردن خاپوورکران. لەمیانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و وشکانییەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢٠ تیرۆریستی داعش کوژران.
لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا دوو هەزار و ٩٤١ بۆمبی چێنراو و ٤٣ مین بەکۆنترۆڵکراوەیی، پووچەڵکراونەتەوە.