Hemın Othman Mohammed
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
پارێزگاری ئیستانبوڵ، ڤاسیپ شاھین: "بەڕاستی پۆلیسەکانمان ھەوڵی زۆریاندا. کارێکی زۆر ھەستیاریان ئەنجامدا و، ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر نزیکەی ١٥٢ ناونیشان ئەنجامدا. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ٥٠ کەس دەستگیرکران. لەم نێوەندەدا بەگومانی تیرۆریست بوون ١٦٨ کەسی بیانی رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست. لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەشدا، ١٩٧ ھەزار دۆلاری ئەمریکی دەستی بەسەردا گیراوە. لەگەڵ دوو دەمانچە و یەدەکێکی گولـلەدا".
پارێزگاری ئیستانبوڵ (هێرشەکەی ئیستانبوڵ): ''تیرۆریستەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە. پەنجە مۆرەکەشی لەگەڵ ئەوەی ناو لێکۆڵینەوەکاندا یەک دەگرێتەوە''.
پارێزگاری ئیستانبوڵ، ڤاسیپ شاهین: "(هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئۆرتاكۆی) له‌و رۆژه‌وه‌ی هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه تا ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ كاری زۆر جددی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ئه‌نجامداوه و، شه‌وی رابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شارۆچكه‌ی ئه‌سه‌نیورت ده‌ستگیركرا. ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ناوی عه‌بدولقادر ماشاریپۆڤ-ه. خه‌ڵكی ئۆزبەكستانه و له‌دایكبووی 1983ه. له ئه‌فغانستان مه‌شقی پێكراوه و چوار زمان ده‌زانێت، تیرۆریستێكه باش مه‌شقی پێكراوه".
پارێزگاری ئیستانبوڵ: "(ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ری ساڵ) چاودێریی هاوڕێیانمان له‌و نزیكانه‌دا به‌رده‌وامبوو له‌باره‌ی ناونیشانه گومانلێكراوه‌كانه‌وه. له‌و شوێنه‌دا دوێنێ چاودێریی پێنج ناونیشانیان كرد و دواتر ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامدا. له‌ئه‌نجامدا له یه‌كێك له‌و پێنج ناونیشانه‌دا ده‌ستگیركرا".
پارێزگاری ئیستانبوڵ: "وا ده‌رده‌كه‌وێت له مانگی كانوونی دووه‌می 2016دا هاتبێته وڵاته‌كه‌مانه‌وه. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار و 200 كاتژمێر تۆماری كامێراكانی چاودێری ته‌ماشاكراوه. له‌گه‌ڵ تیمه تایبهتهكانماندا، دوو هه‌زار پۆلیسمان به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كرد".