Ramal Mahmood
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە و، دوێنێ گولـلە ئاراستەی ٢٧ ئامانجی دەستنیشانکراوی داعش و ١٩ ئامانجی دەستنیشانکراوی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە کرا.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن سوپای تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان درووستیانکردووە لەسەروویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و لەچوارچێوەی یاسا نێودەڵەوتەییەکان و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا لە ٢٤ی ئابەوە دەستی پێکردووە، بەردەوامە و پێی نایە رۆژی ٦٢مینی.
بەپێی زانیارییە سەربازییەکان، هەوڵەکان بەچڕوپڕی بەردەوامن بۆ چاودێریکردن و پشکنینی شوێنە کۆنتڕۆڵکراوەکان، دەستنیشانکردنی ئامانجەکان، زیادکردنی تیمەکانی بەرگری، پێشگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و کوشتنیان لە ناوچەی مارع.
لەئاکامی پێکدادانەکانی ناوچەکە زیان بەر جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن و هێزی پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن نەکەوتووە.
جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە تاکو ئێستا، ١٥٦ گەڕەکی کۆنتڕۆڵکردووە کە رووبەڕەکەی نزیکەی هەزار و ٢٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. لەو کاتەوە تاکو ئێستا، ٣١ مینی چێنراو هەروەها هەزار و ٣٠٠ بۆمبی دەستیان بە کۆنترۆڵکراوی تەقاندووەتەوە.
دوێنێ گولـلە ئاراستەی ٢٧ ئامانجی دەستنیشانکراوی داعش و ١٩ ئامانجی دەستنیشانکراوی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە کرا، لەئاکامدا ئەو ناوچانانە خاپوور کران کە وەک شوێنی مەشق و راهێنان بەکاریان دەهێنان.
تیمەکانی پشکنین و پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی لە ناوچە پاککراوەکان لە داعش بۆمبێکی چێنراویان بە کۆنتڕۆڵکراوی تەقاندەوە.
تیمەکانی مانگی سووری تورکیا و بەڕیوەبەرایەتی باری لەناکاو بە هاوکاری کارمەندانی سوپای سووریای ئازاد بێوچان کۆمەک و هاوکاری بەسەر هاووڵاتییانی مەدەنیدا دابەش دەکەن.