Ramal Mahmood
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2016
ئەرزەڕۆم - AA
چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی گۆڕانکاری لە کەشوهەودا، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلە دابەزێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەی ١٢ و ١٣ وەرگیراون لە تەواوی ناوچەکە ئاسمان هەوراوی دەبێت. پێشبینیش دەکرێت کە بەشی رۆژهەڵاتی ئەرزنجان و پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری، ئیدر، ئاردەهان و دەورووبەریان کاتی نیوەڕۆ نمە باران دابارێت و ئاسمانی پارێزگای دێرسمیش هەوراوی بێت.
چاوەڕێ دەکرێت بارانی ئەرزەڕۆم و بەشی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە و بەشی رۆژهەڵاتی ئەرزنجان کەم و کورتخایەن بێت، توندەبا بە سووکی لە بەشی باشوور و رۆژئاوای باشوور هەڵبکات، دوای نیوەڕۆ بەرە بەرە بەخێرایەکی مامناوەند توندەبا هەڵبکات و کەشوهەوا بەپێی وەرزەکە ئاسایی بکاتەوە و پلەکان ی گەرما ٢ تا ٣ پلە دابەزێت.
نزمترین پلەکانی گەرما لەکاتی شەودا لە قەرس ٣ پلە لەژێر سفر و لە ئاگری و ئەردەهانیش سفر و لە ئەرزەڕۆم پلەکانی گەرمی ١ و لە ئەرزنجان پلەکانی گەرمی ٢ و لە ئیدریش پلەکانی گەرمی ٤ پلە، دەبێت.
چاوەڕێش دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرماش لە رۆژدا لە ئەردەهان بێت کە ١٠پلە بێت. پلەکانی گەرما لە هەریەک لە قەرس١٢ و لە ئەرزەڕۆم ١٣و لە ئاگری ١٦و لە ئیدر ١٨و لە ئەرزنجان ١٩ و لە دێرسمیش ٢٥ پلەی سەدی بێت.