Mazın Asad
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2017
ئەرزەڕۆم - AA
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو، ٢ تا ٤ پلە بەرز دەبێتەوە و لە سەرووی پلەکانی وەرزییەوە دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی کەشناسی ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت ھەور بەشێکی ناوچەکە دابپۆشێت و لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەرزەڕۆم، لە باشوووری رۆژھەڵاتی ئاگری، شاری قەرس و ئەردەخان و دەوروبەری بارانێکی بەخۆر ببارێت.
ھاوکات لە ناوچەکەدا پلەی گەرما لە ٢ تا ٤ پلە بەرز دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت توندەبا بە خێراییەکی مامناوەند لە باکوورەوە ھەڵبکات.
دوێنێ شەو نزمترین پلەی گەرما لە ئەردەخان ١٤، لە قەرس ١٨ و لە ئاگری ١٩ و ئەرزەڕۆم و دێرسم ٢٠ و لە ئەرزینجان ٢١ و لە ئیدر ٢٢ پلە بوو.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە ئەرزینجان ٣٨، لە ئیدر ٣٥، لە دێرسم و ئاگری ٣٣، لە قەرس ٣٠ و لە ئەردەخان ٢٩ پلە بێت.