Mazın Asad
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
گرووپێک ھاووڵاتی سووریی دانیشتووی گوندەکانی نزیک کۆبانێ کە لەئەنجامی فشار و ھەڕەشەکانی پەیەدە لە ژێر ناوی "ئەرکی سەربازیی زۆرەملێ" چوونە نێو ریزەکانی پەکەکە/پەیەدە، ئێستا پەنایان بردووەته ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاد.
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لەلایەن ھێزکانی سوپای تورکیا و ھێزە ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانان لەباکووری سووریا دژی ھەڕەشەکانی تیرۆر، ژیان لە شارۆچکەی جەرابلوسی سەر بە حەلەب ئاسایی بووەوە و بەھۆیەوە خەڵک لە ژێر ستهمی پەکەکە/پەیەدە ھەڵدێت و پەنا بۆ ئەو شارۆچکەیە دەبات.
دوێنێ گرووپێک ھاووڵاتیی سووریی لە ستهمی پەکەکە/پەیەدە ھەڵاتن و پەنایان بردە ناوچەکانی ژێر دهسهڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا. ئەو ھاووڵاتییانە بە چەکەکان و جلوبەرگی سەربازیی و پۆستاڵەکانی پەکەکە/پەیەدەوه بۆ ناوچەکە ھاتن و جلوبەرگی سڤیلیان لەلایەن سەربازانی سوپای سووریای ئازادهوه بۆ دابینکراوە و باسی ستهمی پەیەدەیان کرد.
یەکێک لەو سوورییانە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند پەیەدە لەو ناوچانەی کۆنترۆڵیکردووە، ئەرکی سەربازیی زۆرهملێ بە ھاووڵاتیان دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو پەیەدە بهزۆر لە ھەر خێزانێک کەسێک بۆ شەڕکردن لە بەرەکانی جەنگ دەبات و راشیگەیاند ئەو کەسەی ملکەچیی پەیەدە ناکات، مافی ژیانی پێنادرێت.
یەکێکی دیکە لەو گرووپەکە باسی لە زوڵمەکانی پەکەکە/پەیەدە دەرھەق بە خەڵک کرد و رایگەیاند لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاد ھەموو کەسێک بە ئازادی دەژی، بەڵام ھەمان شت ئەستەمە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەکەکە/پەیەدە.
ھاوکات کەسێکی ناو گرووپەکە روونیکردەوە پەکەکە/پەیەدە تەنانەت رێگریی لە ئازادیی ئایینییش دەکەن و رایگەیاند ئەوانەی پەیوەستن بە ئایینەوه لە بەرەکانی شەڕ دووریان دهخهنهوه و وەک ھاووڵاتیی پلەدوو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
گوتیشی: "ئەوانەی نوێژدەکەن، بە چاوێکی باش سەیرناکرێن. ئەوانەی پەیوەستن بە ئایینهوه پێیان دەڵێن "ئەگەر خوا ئێوەی درووستکردبێت، ئەی کوا خوا؟ ئێوە وەک یاسایەکی سرووشت ھاتوونەتە دونیاوە".