Zana Natık Kerem
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
نەینەوا ــ AA
ئەفسەرێک لە سوپای عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی پاکسازیکردن کە ھێزە عێراقییەکان لە ناوچەیەکی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ئەنجامیانداوە، ٢٧ تیرۆریستی داعش کوژراون.
ئەفسەر لە فەرماندەیی فیرقەی نۆی سوپای عێراق، رائید ھومام سالم عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھێزێکی ھاوبەش بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی پاکسازیکردنیان بۆ سەر ناوچەی چیای بادوش رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بە ئامانجی راوەدوونان و لەناوبردنی شانە نووستووەکانی داعش ئەنجامدا".
ھومام سالم عوبێدی گوتیشی: "لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٧ تیرۆریست کوژراون، ھەروەھا پێنج حەشارگەش خاپوور کران".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.