Gamze Türkoğlu Oğuz,Mohammed Baqi Hussein
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2018
مای سای - AA
ئۆپه‌راسیۆنی ده‌رهێنانی 12 منداڵی یاریزان و راهێنه‌ره‌كه‌یان كه نۆ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له گه‌شتێكیاندا بۆ ئه‌شكه‌وتێك له ویلایه‌تی چیانگ رای باكووری تایلاند بزربووبوون، ده‌ستیپێكرد.
پارێزگاری چیانگ رای، نارۆنگ ساك ئۆساتاناكۆرن رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستپێكراوه و 13 مه‌له‌وانی بیانی و پێنج مه‌له‌وانی تایلاندی تیایدا به‌شدارن و هه‌ریه‌كێك له منداڵه‌كان له لایه‌ن دوو مه‌له‌وانه‌وه ده‌رده‌هێنرێنه‌وه.
نارۆنگساك رایگه‌یاندووه، لانیكه‌م 11 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت تا یه‌كه‌م منداڵ له ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌رده‌هێنرێت و ره‌نگه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوو بۆ چوار رۆژ بخایه‌نێت، چونكه ئه‌شكه‌وته‌كه به‌شێكی پڕه له ئاو.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.