Zuhal Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌بابی كرد بۆ سه‌ر مۆگادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییانه‌ی كردووه له رێگای ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه كه ژماره‌یه‌ك کوژراو و بریندار لێكهوتهوه و داوای لێخۆشبوونی بۆ قوربانیان كردووه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواستووه هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیشی ئاراسته‌ی گه‌لی سۆماڵ و كه‌سوكاری قوربانیان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری پشتیوانی گه‌ل و حكوومه‌تی سۆماڵ ده‌كات.
له‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر ته‌لاری وه‌زاره‌تی كاروباری فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی ناوخۆی سۆماڵ ١٠ كه‌س بوونه قوربانی و ٢٠ی دیكه‌یش بریندار بوون.