Seyit Aydoğan,Ramal Abdullah Mahmood
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2018
مۆنتریال – AA
به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ٥٤ كه‌س له هه‌رێمی كیبویك له كه‌نەدا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی مۆنتریالی ته‌ندروستی خه‌ڵك، دكتۆر مایلین درۆوین رایگه‌یاند به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به راده‌یه‌كی ئێجگار زۆر له ٢٩ی حوزه‌یرانه‌وه تاكو ئێستا له هه‌رێمی كیبویك، ٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
درۆوین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ته‌نها له مۆنتریال، ٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و گیان له‌ده‌ستدانی ٢١ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یش له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان تۆمار كراوه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.