İlkay Güder
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا كه 24ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو، جارێكی دیكه به سهركۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه تیایدا به‌شدارده‌بێت، لووتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كانی ناتۆ ده‌بێت.
(كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كانی ناتۆ) كه 11 و 12ی تهمووز له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یه‌كه‌مجاره كه له باره‌گای نوێی ناتۆ ئه‌نجامبدرێت.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له‌دوای هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی به سهركۆمار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی حوزه‌یراندا، ئه‌ردۆغان به به‌شداركردن له (كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كانی ناتۆ)، ده‌ست به دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كاته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان له‌چوارچێوه‌ی لووتكه‌كه‌دا، چاوی به هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری فهڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دیكه بكه‌وێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ بابه‌تی هاوكاریی هه‌ندیكیان بۆ یه‌په‌گه له سووریا و بابه‌تی كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له رووسیا تاوتوێ بكات.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.