ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر فه‌تۆ له نۆ پارێزگای توركیا
- توركیا.. له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر فه‌تۆ ٣٦ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران و، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر برێكی زۆر دراوی بیانی و توركیدا.
Izmir
ئیزمیر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر خانووی شانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له نۆ پارێزگای توركیا كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئیزمیر بوو، ٣٦ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیزمیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌ندامانی هه‌ڵاتووی رێكخراوه‌كه كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه، له ژێر رۆشنایی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی رێكخراوه‌كه بۆی ده‌ركردوون ناو به ناو خانوویان گۆڕیوه و له‌سه‌ر ناوی كه‌سانێك كه تۆماریان به پاك له‌قه‌ڵه‌مدراوه و تۆماری رێكخراوه‌ییان له‌سه‌ر نه‌بووه، به‌كرێیان گرتوون و ماونه‌ته‌وه و کاری رێکخستنیان کردووە.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٢٨ گومانلێكرا له گرووپه پیشه‌ییه جۆراوجۆره‌كان ده‌ركرا، كه له نێویاندا مامۆستا، توێژه‌ر، كاسبكار، كارمه‌ندی ده‌رسخانه، كارمه‌ندی به‌شه ناوخۆیی و ژمێریار هه‌بوون و له كار دوورخرابوونه‌وه.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیزمیر، له پارێزگاكانی ئیزمیر، ماردین، ئه‌نقه‌ره، ئانتاڵیا، مانیسا، موغڵا، كوتاهیا، ئارتڤین و كۆنیا ئۆپه‌راسیۆنی هاوكاتیان بۆ سه‌ر ٣٩ ناونیشان ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ٢١ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ١٢ گومان‌لێكراو كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه له خانووی شانه‌كان داواكراوبوون، له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه كه ده‌ركه‌وتووه به‌رنامه‌ی نهێنیی په‌یوه‌ندیكردنی رێكخراوه‌كه "بایلۆك"یان به‌كارهێناوه، ده‌ستگیركران.
هاوكات له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له خانووی شانه‌كان ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ٤٥٢ هه‌زار و ٨٠٠ لیره، ١١ هه‌زار و ٨٥٠ یۆرۆ، ٢٢٣ هه‌زار و ٨٥٠ دۆلار، ٥٥ مۆبایل و ژماره‌یه‌كی زۆر سیم كارت، ٢٠ ئامێری وای فای، چوار ناسنامه‌ی ساخته، ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت، یه‌ده‌كێكی فیشه‌ك، ١٢٠ فیشه‌ك، ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری دیجیتاڵیدا.