Ahmet Furkan Merca
06 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە-AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداریی دایه هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی به‌وه‌ی له كاتی گه‌شتكردنیان بۆ فه‌ڕه‌نسا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه به‌رده‌وامه‌كان له‌و وڵاته‌دا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات کە بەهۆی هەلومەرجی ناهەمواری فەڕەنساوە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ئەو وڵاتە ئاگاداری خۆیان بن و گەشتەکانیان لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامبدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی رابردوو بەبەشدارییەکی بەرفراوان خۆپیشاندان لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لەو وڵاتەدا هۆکارەکانی گواستنەوەی به‌كۆمه‌ڵ، شەمەندەفەر و گەشتی فرۆکەکان رووبەڕووی وەستان بوونەوە و کەموکوڕییان بەخۆوە بینی.