Heman Hussein Yaseen
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٤٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شهش هەزار و ٦٨٧ پشکنین، دهرهنجام هەزار و ٤٤٢ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٥١ حاڵەت، سلێمانی ٨٨ حاڵەت، دھۆک ٢٨٤ حاڵهت و، راپەڕین ١٩ حاڵەت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵهت له پارێزگای ههولێر، چوار حاڵهت له پارێزگای سلێمانی، چوار حاڵهت له پارێزگای دهۆك و، یهك حاڵەت لە پارێزگای ههڵهبجه بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٢٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٩٩ ھەزار و ٣٣٥ حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج ھەزار و ٤٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.