İbrahim Erikan,Cem Genco,Hemın Othman Mohammed
05 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
هاتای - AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی هاتای، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، له شه‌قامی مه‌همه‌ت ئاكیف ئه‌رسۆی كه نزیكه‌ی ٧٥٠ مه‌تر له قایمقامیه‌تی ره‌یحانلی-ه‌وه دووره، ئۆتۆمبێلێك ته‌قیوه‌ته‌وه.
له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوا به دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و تیمی پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراون.
پارێزگاری هاتای، راهمی دۆغان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێشتا نازانن سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێله‌كه چی بووه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی زانیاری به‌رایی دوو كه‌سی ناو ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.