Hatice Şenses Kurukız,Berk Özkan
05 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی هاتای روویدا، رایگه‌یاند: '' سێ كه‌سی سووری... دیاره له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بۆمب هه‌بووه، به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی وه‌زیری ناوخۆ داوێتی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه هه‌ر سێ كه‌سه‌كه مردوون و، به‌دڵنیاییه‌وه له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، پشكنین بۆ ناسنامه كراوه''.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌یینی له مزگه‌وتنی حه‌زره‌تی عه‌لی، ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ره‌یحانلی، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''سێ كه‌سی سووری... به‌ڵام دیاره له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بۆمب هه‌بووه، به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی وه‌زیری ناوخۆ داوێتی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه هه‌ر سێ كه‌سه‌كه مردوون و، به‌دڵنیاییه‌وه له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، پشكنین بۆ ناسنامه كراوه. له ئێستادا هاووڕێیانمان كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وانه. وابزانم له كاتێكی كورتدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت. واتا به‌دواداچوونه‌كانی ئێستا زیاتر به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه ره‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كی به تیرۆره‌وه هه‌بێت. ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان زانیاری ورد له‌و باره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو''.