زه‌ریف: "مۆساد زانیاریی ساخته به‌رهه‌مده‌هێنێت"
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) "زانیاریی ساخته‌ی به‌رهه‌مهێناوه" سه‌باره‌ت به په‌لاماری سه‌ر چوار كه‌شتییه بازرگانییه‌كه‌ی نزیك به‌نده‌ری فوجێره‌ی ئیمارات.
Tahran
تاران- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) "زانیاریی ساخته‌ی به‌رهه‌مهێناوه" سه‌باره‌ت به په‌لاماری سه‌ر چوار كه‌شتییه بازرگانییه‌كه‌ی نزیك به‌نده‌ری فوجێره‌ی ئیمارات.
له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتنی به "شوانی درۆزن" ناوبردووه و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "مۆساد زانیاریی ساخته"یان داوه‌ته ناوبراو.
زه‌ریف له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه جۆن بۆڵتن رایگه‌یاندبوو، به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌لاماری سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێن، رایگه‌یاند:
"شوانی درۆزنی تیمی بی، جارێكی دیكه به درۆوه ده‌ستی به هاواركردن كردووه. مۆساد زانیاریی ساخته سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی ئێران له كاره تێكده‌رانه‌كه‌ی فوجێره، به‌رهه‌م ده‌هێنێت. پێشتر سه‌باه‌ت به 'رووداوه‌كان' و هه‌وڵه‌كانی ئاڵای ساخته، هۆشدارییم دابوو. كاتێك كه ئێوه باوه‌ڕ به درۆی ئه‌وان ده‌كه‌ن، ده‌زانن كه چی رووده‌دات. ئایا ئێمه ئه‌م یارییه‌مان پێشتر نه‌دیوه؟".