Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
11 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئێران چالاكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی په‌یامنێری رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە تاران، قه‌ده‌غه‌كردووە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویکردەوە، حكوومه‌تی تاران به‌بێ خسته‌ڕووی هیچ هۆكارێك كارتی رۆژنامه‌نووسی په‌یامنێری تارانی رۆژنامه‌كه، تۆماس ئێدبرینك-ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و چالاكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردووه.
تۆماس ئێدبرینك كه هەڵگری رەگەزنامەی هۆڵەندایه و له 2012ه‌وه تا ئێستا له ئێران كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كات، به هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه كارتی رۆژنامه‌نووسی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه له مانگی شوباته‌وه تا ئێستا چالاكی رۆژنامه‌وانی ئەنجام نەداوە.
هاوكات ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە كه له مانگی شوباته‌وه تا ئیستا كارتی رۆژنامه‌نووسی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، تۆماس ئێدبرینك هەڵگری رەگەزنامەی هۆڵەندا، درێژنه‌كراوه‌ته‌وه.