Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
11 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
پاریس - AA
ئه‌و دره‌خته‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی ناشتیان وشكبوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی راگه‌یاندنی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌و دره‌خته‌ی ماكرۆن و تره‌مپ ساڵی رابردوو له باخچه‌ی كۆشكی سپی ناشتیان و به هێمای دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو رێبه‌ره‌كه داده‌نرا، وشكبووه.
ماكرۆن له میانی سه‌ردانی ده‌وڵه‌تدا كه مانگی نیسانی ساڵی رابردوو بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجامیدا ئه‌و دره‌خته‌ی پێشكه‌ش به تره‌مپ كرد. ئه‌و دوو سەرکردەیە به یاوه‌ری هاوسه‌ره‌كانیان له به‌رده‌م كامێراكاندا به‌یه‌كه‌وه دره‌خته‌كه‌یان چاند.
له هه‌واڵه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و دره‌خته له دارستانێكی باكووری فه‌ڕه‌نسا هێندرابوو كه له میانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا دوو هه‌زار سه‌ربازیی ئه‌مریكی تیایدا گیانیان له‌ده‌ستدا، دره‌خته‌كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ناشتنی به‌مه‌به‌ستێك هه‌ڵكێشراوه و چاوهڕواندهكرا دووباره بنێژرێته‌وه، به‌ڵام نهنێژراوهتهوه.