پۆمپیۆ دژبه كۆربین به‌ڵێنی به رێبه‌رانی جوولەکە داوه
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به‌ڵێنی به رێبه‌رانی جوولەکە داوه كه‌و بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر سەرکردەی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا، جێرمی كۆربین چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن.
Washington DC
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به‌ڵێنی به رێبه‌رانی جوولەکە داوه كه‌و بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر سەرکردەی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا، جێرمی كۆربین چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكا پشتبه‌ستن به تۆمارێكی ده‌نگیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان پۆمپیۆ و رێبه‌رانی جوولەکە له هه‌واڵێكیدا باسی له سیاسه‌تی به‌ریتانیا كردووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، پۆمپیۆ باسی له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر سەرکردەی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا، جیرمی كۆربین له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا خۆی هاوكاری ئه‌و گرووپانه ده‌كات له‌باره‌ی ره‌وشی جوولەکه‌كانی به‌ریتانیا.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه، پۆمپیۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاندووه "ده‌كرێت و ره‌نگه به‌ڕێز كۆربین هه‌ڵبژێردریت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت به باشترین شێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بێ چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی (به‌رامبه‌ر گرووپه‌کانی جوولەکه). چونكه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه یه‌كجار كرا دوای ئه‌وه (ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ندرێن) زۆر مه‌ترسیدار و زۆر ئه‌سته‌م ده‌بن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن