Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
11 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
له‌نده‌ن - AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای له حه‌وتی حوزه‌یران ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، 10 كاندید له پارتی موحافزكارانی ده‌سه‌ڵاتداردا كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ پۆستی سەرۆکی پارته‌كه كه به چۆڵی ماوه‌ته‌وه.
كاندیدانی رێبه‌ری نوێ ئه‌مانه‌ن: وه‌زیری ده‌ره‌وه، جێرمی هانت و وه‌زیری ناوخۆ، ساجید جاڤید و وه‌زیری ته‌ندروستی، مات هانكۆك و وه‌زیری ژینگه، مایكڵ گۆڤ و وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، رۆری ستیوارت و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه، بۆریس جۆنسن و وه‌زیری پێشووی كار، ئیسه‌ر ماكڤی و وه‌زیری پێشووی برێكسیت، دۆمینیك راب و سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی گشتی، ئاندریا لیدسۆم و بریكاری پێشووی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه، مارك هارپه‌ر.
- قۆناغی هه‌ڵبژاردن
له 13ی حوزه‌یران له فراكسیۆنی پارته‌كه له ئاڤام كاماراس ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌درێت. ئه‌و كاندیدانه‌ی ده‌نگی لانیكه‌م 17 په‌رله‌مانتار به‌ده‌ستده‌هێنن له 17ی نیساندا له دووه‌م خولدا كێبڕكێ ده‌كه‌ن. له‌م خوله‌دا ئه‌وانه‌ی ده‌نگی لانیكه‌م 33 په‌رله‌مانتار به‌ده‌ستده‌هێنن له خولێكی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردندا كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
ده‌نگدانه‌كانی فراكسیۆنی پارته‌كه له ئەنجوومەنی گشتی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ژماره‌ی كاندیدان داده‌به‌زێت بۆ دوو كاندید. دوایین دوو كاندیدیش ده‌چنه هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه 125 هه‌زار ئه‌ندامی پارته‌كه له رێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له 22ی ته‌مووزدا ده‌نگدانه‌كه كۆتایی هات له 23ی ته‌مووزدا رێبه‌ری نوێی پارته‌كه و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی وڵات راده‌گه‌یه‌ندرێت.