Mustafa Deveci
11 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
قودس - AA
یائیر ناتانیاھو کوڕی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند کە بەشێکی زۆری ھاووڵاتییانی ئیسرائیل، ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ-یان خۆش دەوێت و ترەمپ لە ئیسرائیل ئەستێرەیەکی راستەقینەی رۆکە.
یائیر ناتانیاھو لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی (Blaze TV)ی ئەمریکی گوتی: "بەشێکی زۆری ھاووڵاتییانی ئیسرائیل، ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ-یان خۆش دەوێت، ترەمپ لە ئیسرائیل ئەستێرەیەکی راستەقینەی رۆکە".
کوڕەکەی ناتانیاھو ئاماژەی بەوەش کرد کە ترەمپ بڕیاریداوە بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ قودس و بەرزاییەکانی جۆلانی وەک خاکی ئیسرائیل ناساند، تاوەکو ئیستا ھیچ سەرۆکێکی ئەمریکا وەک سەرۆک ترەمپ بۆ ئیسرائیل و گەلی جوولەکە دڵسۆز نەبوون، ھیچ کاتێک گەلی جوولەکە لەبیری ناکات و وەک ئەستێرەیەکی راستەقینەی رۆکی دەناسن.
دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٧ بە سەرۆکی ئەمریکا ھەڵبژێردرا، لەو کاتەوە چەندین بڕیاری دەرکردووە کە مشتومرێکی زۆری دروستکردووە، وەک گواستنەوەی کۆنسولخانەی وڵاتەکەی بۆ قودس، ناساندنی شاری قودس بە پایتەختی ئیسرائیل و ناساندنی بەرزاییەکانی جۆلان وەک خاکی ئیسرائیل.