Ramal Mahmood
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستان کە زیاتر لە ٤٠ نەفەری هەڵگرتبوو لە کاتی ئەنجامدانی گەشت لە نێوان شارەکانی شیتراڵ و ئیسلام ئاباد لە گوندی کارپاڵ سەربە ناوچەی هەڤاڵیان باکووری ئەو وڵاتە، کەوتە خوارەوە.
رادیۆی پاکستان بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستان کە زیاتر لە ٤٠ نەفەری هەڵگرتبوو کە لەنێویاندا پێنج کەس لە تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە بوون، لە گوندی کارپاڵ سەربە ناوچەی هەڤاڵیان کەوتە خوارەوە.
هێڵی ئاسمانی پاکستان ئاماژەی بەوە دا بوو دوای ماوەیەک لە بەرزبوونەوەی فڕۆکەکە لە شاری شیتراڵ لەسەر شاشەی رادار دیار نەماوە.
ناوەندی راگەیاندنی سوپای پاکستان-یش رایگەیاند، بەمەبەستی یارمەتیدان، هەلیکۆپتەری سەربازی و یەکەیسەربازی رەوانەی ئەو ناوچەیە کردووە کە فڕۆکەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە.