Mohammed Baqi Hussein
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، له‌ئه‌نجامی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو گه‌ڕه‌كی زیاره خۆرهه‌ڵاتی شاری راعی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاد دایه، پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای توركیا كه له‌ناوچه‌كه‌دا جێگیركراون و تیرۆرستاندا رووی دا. لهپێكدادانهكهدا 18 تیرۆریست كوژران و سه‌ربازێكی سوپای توركیاش گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها سێ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 75 ئامانجی داعش له‌لایه‌ن تانك و تۆپخانه‌كانی توركیاوه كرانه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی چه‌ك، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی كاتیی چه‌كداران و دوو ئوتومبێل ته‌قێنرانه‌وه.