Mesut Varol,Özkan Bilgin,Muhammed Ali Kamal
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
وان - AA
ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه له‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له ده‌ریاچه‌ی وان رۆژی ٢٧ی حوزه‌یران گیانیان له‌ده‌ستدابوو، دۆزرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه به‌له‌مێك له گه‌ڕه‌كی ئاڵتنساچی شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش ده‌چێته ده‌ریاچه‌ی وان و جارێكی دیكه هیچ هه‌واڵێكی نازانرێت، كاره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كه و ته‌رمی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی كه هه‌ڵیگرتبوون، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی جه‌ندرمه، رزگاركردنی ژێر ده‌ریایی، رزگاركردن و به‌دوادا گه‌ڕان و تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، به ئامێری تایبه‌ت له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ تیمه‌كان ته‌رمی كه‌سێكیان دۆزییه‌وه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه‌سێكی بیانی بێت و دواتریش له درێژه‌ی كاره‌كاندا ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه‌یان دۆزییه‌وه.
به‌و سێ ته‌رمه‌ی كه ئه‌مڕۆ دۆزراونه‌ته‌وه، كۆی گشتیی ته‌رمه دۆزراوه‌كان گه‌یشتنه ٣٦.
ته‌رمه‌كان به ئۆتۆمبیلی شاره‌وانی وان تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ته‌رم، برانه پزیشكی دادوه‌ریی له شاره‌كه.
- رووداوه‌كه
رۆژی ٢٧ی حوزه‌یران هه‌ریه‌ك له سه‌دات و مه‌ده‌نی ئاكباش به خۆیان و به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه له گه‌ڕه‌كی ئاڵتنساچ سه‌ربه شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش ده‌چنه ده‌ریاچه‌ی وان، و دوای ماوه‌یه‌كی درێژ هیچ هه‌واڵێكیان نازانرێت، هه‌ر بۆیه موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دوو كه‌سه بێسه‌روشوێنن ده‌داته هێزه ئه‌منییه‌كان.
له‌دوای ئه‌وه له‌رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ر كه كامێرای گه‌رمیپێو، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به‌له‌مه‌وه ده‌ست به كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین كرا و به‌له‌مه‌كه له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك له قووڵایی ١٠٦ مه‌تر و نیودا دۆزرایه‌وه و پێنج كه‌سیش به‌هۆی تێوه‌گلان له رووداوه‌كه ده‌ستگیركران.